![]()
ئافره‌تان
گروپی ئافره‌تانی كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council's Women's Group)
ئه‌گه‌ر تۆ په‌نابه‌رێكی ئافره‌تیت كه له گلاسكۆ ده‌ژیت، بۆچی پاشنیوه‌ڕی ڕۆژانی دووشه‌ممان سه‌ردانی گروپی ئافره‌تان ناكه‌یت. ئێمه گروپێكی پشتگیریین كه یارمه‌تیی سۆزداری (عاتیفی) و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ په‌نابه‌رانی ئافره‌ت و منداڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ین. ئامانجی ئه‌م گروپه بریتیه له ڕه‌خساندنی كه‌ش و ده‌وروبه‌رێكی سه‌لامه‌ت و هێمن به جۆرێك كه به نرخ و ڕێزه‌وه بڕوانرێته ڕۆڵ و به‌شداریكردنی هه‌ر كه‌سێك. ئێمه به به‌رده‌وامی پێشوازی له ئافره‌تانی نوێ ده‌كه‌ین كه بێن و به‌شداری له هه‌ندێك له چالاكیه‌كاندا بكه‌ن، وه یاخود چاویان به ئافره‌تانی تر بكه‌وێت و چایه‌ك بخۆنه‌وه و نانێكمان له‌گه‌ڵ بخۆن.
گروپه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژانی دووشه‌ممان له Quaker Meeting House Elmbank Crescent (كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی Charing Cross Station له پشت شانۆی Kings Theatre له شه‌قامی Bath Street) له كاتژمێری 14:00 هه‌تا 17:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه.
بۆ زانیاریی زیاتر ته‌له‌فۆن بۆ ژماره ته‌له‌فۆنی خۆڕاییمان0800 085 6087 بكه، وه یاخود سه‌ردانێكمان بكه.
چه‌ندین ڕێكخراوی چاك له سكۆتله‌ندا هه‌ن كه تایبه‌تن ته‌نها به هاوكاریكردنی ئافره‌تان.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه بڕۆ بۆ په‌یوه‌ندیه به‌سووده‌كان (Useful Contacts).
لینكی زانیاریی زیاتر
ته‌ندروستیی ئافره‌تان (Women's Health)
زۆر شت هه‌یه كه ده‌شێت كاریگه‌یی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ئافره‌تان هه‌بێت، بۆ نموونه جۆری خواردن، ته‌ندروستی و ئه‌و شته خراپانه‌ی كه ڕوویان داوه. ئه‌م بڵاوكراوه‌یه بۆتی ڕوون ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چی بكه‌یت ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی وه‌هادا بیت:
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
