![]()
هاتوچۆ له گلاسكۆ
پاس
پاس هه‌رزانترین ڕێگه‌ی هاتوچۆكردنه له سكۆتله‌ندا. بۆ ئه‌وه‌ی له گلاسكۆ پاس به‌كاربهێنیت، پێویسته بچیت بۆ ئه‌و وێستگه‌ی پاسه كه ژماره‌ی ئه‌و پاسه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت سواری بیت، له‌سه‌ری نووسراوه. كاتێك چاوه‌ڕوانی پاس ده‌كه‌یت، به شێوه‌یه‌كی گشتی باشتره كاتێك كه پاسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه و ئیشاره‌ت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شۆفیری پاسه‌كه بزانێت كه ده‌ته‌وێت سواری پاسه‌كه بیت و بۆت ڕابوه‌ستێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ی به شۆفێره‌كه‌ی ده‌ده‌یت پێی ده‌گووترێت 'bus fare' (كرێی پاس - 'باس فێر'). زۆربه‌ی پاسه‌كان هه‌ر پاره‌یه‌كی زیاده بده‌یت هیچ پاشماوه‌یه‌كت (باقییه‌كت) پێناده‌نه‌وه، بۆیه پێویسته بڕه پاره‌ی ڕاست و دروست به شۆفێره‌كه بده‌یت. منداڵانی هه‌تا ته‌مه‌نی 5 ساڵان ده‌توانن به خۆڕایی سواری پاس ببن. منداڵانی نێوان ته‌مه‌نی 5 ساڵان هه‌تا 16 ساڵ كرێیه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن. ده‌توانیت بۆ هاتوچۆكه‌ت بلیتی (تیكتی) یه‌ك سه‌ره یان دوو سه‌ره بكڕیت. ئه‌گه‌ر زوو زوو به پاس هاتوچۆ ده‌كه‌یت، ده‌شێت هه‌رزانتر‌بێت ئه‌گه‌ر كارتی هاتوچۆی هه‌فتانه یان مانگانه بكڕیت. ده‌توانیت ئه‌م كارتی هاتوچۆیانه له سه‌نته‌ره‌كانی هاتوچۆ (Travel Centre) بكڕیت. ده‌توانیت له وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی پاسی بوكانان ستریت (Buchanan Street Bus Station) و له سه‌نته‌ری هاتوچۆی سه‌ینت ئینۆچس (St.Enochs Travel Centre) زانیارییت ده‌رباره‌ی ژماره‌ی پاسه‌كان، نرخی بلیت و كاته‌كانی هاتوچۆی پاسه‌كان به‌ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه زانیاریی به‌سووده ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له خه‌تی (هێڵی) هاتوچۆی پاسه‌كان له گلاسكۆ:
62هێڵی - Faifley - Clydebank - Scotstoun - Partick - سه‌نته‌ری شار - Parkhead - Shettleston - Baillieston
هێڵی 75 - Milton - Ashfield - Possilpark - سه‌نته‌ری شار -Gorbals - Kings Park - Castlemilk
هێڵی 12 - Woodhill - Auchinairn - Balornock East - Barmulloch - Barnhill - Sighthill - سه‌نته‌ری شار - Gorbals - Polmadie - Rutherglen
هێڵی 45 - Woodhill - Stobhill Hospital - Springburn - Sighthill - سه‌نته‌ری شار - Queens Park - Shawlands - Thorliebank
شه‌مه‌نده‌فه‌ر (قیتار)
دوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له سه‌نته‌ری شاری گلاسكۆدا بریتین له Queen Street و Central. شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ناوچه ناوخۆییه‌كان و بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات له هه‌ر كام له ئه‌م دوو وێستگه‌یه‌وه ده‌ڕۆن.
ئه‌مه نه‌خشه‌ی هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له گلاسكۆ.
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی (The Subway)
The Subway ('سه‌بوه‌ی') بریتیه له خزمه‌تگوزارییه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی كه بۆ ناوچه‌كانی سه‌نته‌ری گلاسكۆیه. به‌ر له ئه‌وه‌ی سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی ببیت پێویسته له ئۆفیسی بلیت كڕین یان له یه‌كێك له مه‌كینه‌كانی ناو وێستگه‌كه، بلیتی هاتوچۆكه‌ت بكڕیت.
كاته‌كانی كاركردنی The Subway بریتیه له كاتژمێری 6:30ی به‌یانی - 23:00ی شه‌و له ڕۆژانی دووشه‌ممه هه‌تا شه‌ممه و له كاتژمێری 11:00ی به‌یانی - 18:00ی ئێواره‌ی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه.
ئه‌م نه‌خشه‌یه هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی له گلاسكۆ نیشان ده‌دات.
لینكی زانیاریی زیاتر
زانیاریی پاسه‌كانی گلاسكۆ (Glasgow Bus Information)
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی كاتی پاسه‌كان و نرخی بلیتی هاتوچۆ له گلاسكۆ. هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئه‌م زانیاریانه‌ت به‌ده‌ست بكه‌وێت له وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی پاسی بوكانان ستریت (Buchanan Street Bus Station) و له سه‌نته‌ری هاتوچۆی سه‌ینت ئینۆچس (St.Enochs Travel Centre) وه یاخود له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنكردن بۆ هێڵی ته‌له‌فۆنیی پرسوڕازی SPT له‌سه‌ر ژماره‌ی 0870 608 2608.
زانیاریی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان بۆ ناوچه‌كانی ناوخۆ و سه‌رتاسه‌ری وڵات
ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیارییت پێده‌دات ده‌رباره‌ی كاتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و نرخی بلیتی هاتوچۆ.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
بگه‌ڕێوه بۆ لیستی ئامۆژگاری (Return to Advice menu)
