![]()
كاروباری پاره (دارایی)
كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) ده‌توانێت سه‌باره‌ت به هه‌ندێك له گیروگرفته‌كانی پاره ئامۆژگارییت بكات. بۆ نموونه كاتێك كه داواكاری بۆ په‌نابه‌ری پێشكه‌ش ده‌كه‌یت ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پاره له خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS)، وه یاخود ده‌توانین پێت بڵێین كه چۆن داواكاری بۆ بێنه‌فێته‌كانی ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش بكه‌یت ئه‌گه‌ر تۆ ئێستاكه مافی په‌نابه‌رییت پێدراوه و په‌نابه‌ریت.
لینكی زانیاریی زیاتر
داواكردنی یارمه‌تیی په‌نابه‌ری (سێپتێمبه‌ری 2004)
(Applying for asylum support)
په‌ناخوازان (داواكارانی په‌نابه‌ری) مافی كاركردنیان نیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌شێت پرۆسه‌ی په‌نابه‌ری زۆر بخایه‌نێت، بۆیه پێویسته بیر بكه‌یته‌وه كه چۆن خۆت بژیه‌نیت و بژێوی بۆ خۆت دابین بكه‌یت. ده‌شێت مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه داوای یارمه‌تی له خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS) بكه‌یت. ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به هاوكاری له‌گه‌ڵ كاونسڵی په‌نابه‌ران (Refugee Council) له ئینگلته‌را به‌رهه‌م هێنراوه.
ئایا داوای په‌نابه‌ری بۆ خێزانه‌كه‌ت ڕه‌فز كراوه؟ (نۆڤه‌مبه‌ری 2004)
(Has your family been refused asylum?)
ئایا داواكاریی خۆت و خێزانه‌كه‌ت بۆ په‌نابه‌ری ڕه‌فز كراوه؟ ئایا نامه‌یه‌كت له هۆم ئۆفیس (Home Office)ه‌وه به ده‌ست گه‌شتووه به ناونیشانی 'Your status in the UK and Schedule 3 to the Nationality, Immigration and Asylum Act 2002' (باری كۆچبه‌رییت له به‌ریتانیا و خشته‌ی 3 بۆ یاسای ڕه‌گه‌زنامه، كۆچ و په‌نابه‌ری 2002)؟ ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به هاوكاری له‌گه‌ڵ كاونسڵی په‌نابه‌ران (Refugee Council) له ئینگلته‌را به‌رهه‌م هێنراوه.
ئایا تۆ كه‌سێكی عێراقییت كه داواكاریه‌كه‌ت بۆ په‌نابه‌ری به بنبه‌ست گه‌شتووه؟ (فێبریوه‌ری 2005)
(Are you an Iraqi national at the end of the asylum process?)
ئه‌گه‌ر هۆم ئۆفیس (Home Office) داواكه‌تی ڕه‌فز كردبێت و ئیستیئنافه‌كانی په‌نابه‌رییت دۆڕاندبێت، ئه‌وا پێده‌چێت كه ئه‌و یارمه‌تیه‌ی له لایه‌ن خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS) پێدراوه ئێستاكه ڕاوه‌ستێنراوه و بڕاوه.
بێرۆی ئامۆژگاریی هاوڵاتیان (Citizens Advice Bureau)
بێرۆی ئامۆژگاریی هاوڵاتیان (Citizens Advice Bureau) ئامۆژگاری پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی كاروباری پاره، خانووبه‌ره و مه‌سه‌له‌كانی تر كه په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانته‌وه هه‌یه. بڕوانه ئه‌م ماڵپه‌ڕه و نزیكترین بێرۆی ئامۆژگاریی هاوڵاتیان له ناوچه‌كه‌تدا بدۆزه‌ره‌وه. ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌سوود و به‌كه‌ڵكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ڵامیان پێدراوه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ مافێكیان هه‌یه.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
