![]()
كاروباری یاسایی
زۆر گرنگه موحامیه‌كی ڕه‌سمیی شاره‌زات (نوێنه‌ری یاسایی پسپۆڕت) هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به داواكه‌ت بۆ په‌نابه‌ری ئامۆژگارییت بكات. كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) ده‌توانێت ڕێنماییت بكات بۆ په‌یداكردنی ئه‌و موحامیانه‌ی له بواری یاسایی په‌نابه‌رییدا له سكۆتله‌ندا كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسانی سكۆتله‌ندا (Law Society of Scotland's website) به دوای موحامی شاره‌زای ڕه‌سمیدا بگه‌ڕێیت (ئه‌م ماڵپه‌ڕه ته‌نها به زمانی ئینگلیزییه).
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی یاسایی په‌نابه‌ری بخوێنیته‌وه، تكایه له ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا سه‌ردانی به‌شی 'زانیاری' (Information) بكه.
لینكی زانیاریی زیاتر
ئۆفیسی كۆمیسیاری خزمه‌تگوزاریه‌كانی په‌نابه‌ری (The Office of the Immigration Services Commissioner - OISC)
ده‌زگای OISC به‌رپرسیاره له له دڵنیاییكردن له‌وه‌ی كه هه‌موو كارمه‌ندانی بواری كۆچبه‌ری به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و بێ جیاوازیكردن خزمه‌تگوزاری دابین و پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سكاڵا (شكات) له موحامیه‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به ده‌زگای OISC بكه.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
