![]()
خانووبه‌ره و ده‌رامه‌تی ژیان
ئایا تۆ له لایه‌ن NASS (ناس)ه‌وه یارمه‌تیت پێده‌درێت؟
ئه‌گه‌ر تۆ له لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیه‌وه له ئینگلته‌راوه بۆ گلاسكۆ نێردراویت، ئه‌وا له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ته‌وه كه پێیده‌گووترێت خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS) یارمه‌تیت ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه و گرفتێكت له‌گه‌ڵ خانووبه‌ره‌كه‌ت هه‌یه، بۆ نموونه دراوسێی خراپ، شێ (ته‌ره‌شوع)، تێكچوونی شتومه‌كه كاره‌باییه‌كانی ناو ماڵه‌كه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی كه كاتێك یه‌كه‌م جار گواستووته‌وه بۆ خانووبه‌ره‌كه پێیان داویت، ته‌له‌فۆن بۆ كارمه‌ندی به‌رپرسیارت بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ر كێشه و گرفتت هه‌بێت، ده‌توانیت له‌سه‌ر ژماره‌ی 0141 222 7300 ته‌له‌فۆن بۆ پرۆژه‌ی پشتگیریی په‌ناخوازانی گلاسكۆ (Glasgow Asylum Seeker Support Project) بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ر كێشه و گرفته‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی خۆڕایی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ په‌ناخوازێكیت كه له لایه‌ن NASS (ناس)ه‌وه یارمه‌تیت پێنا‌درێت؟
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر ئێستا داوای په‌نابه‌رییت كردووه و هێشتا له لایه‌ن NASS (ناس)ه‌وه یارمه‌تیت پێنه‌دراوه، ئه‌وا كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) كاروباری ئه‌وه‌ت بۆ ڕێكده‌خات كه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی NASS (ناس) خانووبه‌ره‌یه‌كت بۆ دابین ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی كاتی (موه‌قه‌ت) له هۆستڵی YMCA له گلاسكۆ نیشته‌جێ بكرێیت. یارمه‌تی و ئامۆژگاریت پێده‌درێت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ده‌ستكه‌وتنی یارمه‌تیی NASS (ناس)، نوێنه‌ری یاسایی (موحامی) و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵامێكی پۆزه‌تیفیان (مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان) پێدراوه
ئه‌گه‌ر تۆ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت له به‌ریتانیا پێدراوه، ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی 28 ڕۆژدا خانووبه‌ره‌كه‌ی خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS) به‌جێبهێڵیت. له‌وانه‌یه ئه‌مه كارێكی سه‌خت و دژوار بێت، بۆیه گرنگه كه ده‌ستبه‌جێ داوای ئامۆژگاری له كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه‌یت.
كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) ده‌توانێت ئامۆژگاریت له‌باره‌ی كاروباره‌كانی خانووبه‌ره‌وه پێبدات، بۆ نموونه چۆنیه‌تی داواكردنی خانووبه‌ره‌ی كاونسڵ یان 'هاوزین ئه‌سۆسیه‌یشن' (كۆمه‌ڵه‌كانی خانووبه‌ره)، یان به‌كرێگرتنی خانووبه‌ره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت (پرایڤێت)، یان دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بۆ خانووبه‌ره‌كه‌ت، یاخود گواستنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر. هه‌روه‌ها ئێمه ده‌توانین ئامۆژگارییت پێبده‌ین ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ده‌ستكه‌تنی بێنه‌فێته‌كانی (كۆمه‌كه‌كانی) ده‌وڵه‌ت.
بۆ دروستكردنی مه‌وعیدێك له‌گه‌ڵ ئۆفیسی ئێمه له گلاسكۆ یان ئه‌دنبره، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی خۆڕاییمان 0800 085 6087 په‌یوه‌ندییمان پێوه بكه.
لینكی زانیاریی زیاتر
ئایا تۆ كه‌سێكی هه‌ژار و لێقه‌وماویت و داواكاریه‌كه‌ت بۆ په‌نابه‌ری به بنبه‌ست گه‌شتووه؟ (ئۆگه‌ستی 2004)
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه باس له ئه‌و ڕێگا جیاوازانه‌ی كه له به‌رده‌متدان ده‌كات له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ژار و لێقه‌وماو بیت و داواكه‌ت بۆ په‌نابه‌ری به بنبه‌ست گه‌شتبێت (واته چیتر مافی هیچ ئیستیئنافكردنه‌وه‌یه‌كت نه‌مابێت).
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
