![]()
ئافره‌تان
ئه‌گه‌ر ئێستاكه سه‌باره‌ت به داواكه‌ت بۆ په‌نابه‌ری چاوه‌ڕوانی بڕیار ده‌كه‌یت (یان ئیستیئنافت كردووه‌ته‌وه)، مافی چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستیت له لایه‌ن National Health Service - NHS (خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی نیشتمانی)ه‌وه هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یته ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی (جێگه‌یه‌ی) كه لێی ده‌ژیت، نامه‌یه‌كت به ده‌ست ده‌گات بۆ بانگهێشت كردنت بۆ خۆنانونووسكردن له لای دكتۆری ناوچه‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به خۆناونووسكردن له لای دكتۆرێك گیروگرفت و كێشه‌ت هه‌بوو، تكایه په‌یوه‌ندی به كارمه‌ندی به‌رپرسیارت (Project Worker) یان به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
ئه‌گه‌ر ئێستاكه تۆ له لایه‌ن خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پشتگیریی په‌نابه‌ری (National Asylum Support Service - NASS)ه‌وه یارمه‌تیت ده‌درێت، ئه‌وان بڕوانامه‌یه‌كی 'HC2'ت پێده‌ده‌ن كه پێویسته وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی نیشانی دكتۆره‌كه‌تی بده‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ له لایه‌ن NASS (ناس)ه‌وه یارمه‌تیت نادرێت، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستیت پێبدرێت پێویسته بڕوانامه‌یه‌كی HC1 پڕ بكه‌یته‌وه. كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) ده‌توانێت له‌وباره‌یه‌وه یارمه‌تیت بدات.
په‌نابه‌ران (واته ئه‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێدراوه) وه‌كو هه‌ر هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی هه‌مان مافیان له بواری به‌ده‌ستكه‌وتنی چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستیدا هه‌یه. هه‌روه‌ها دكتۆره‌كه‌ت ده‌توانێت گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكات سه‌باره‌ت به هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه هه‌تبێت: بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت بێتاقه‌تیت (خه‌مۆكیت)، ته‌نها و دووره‌په‌رێزیت وه یاخود دوچاری شتێك بوویت كه به‌لاته‌وه ئاسان نیه باسی بكه‌یت. ده‌شێت دكتۆره‌كه‌ت ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌ت بكات كه به تایبه‌تی ڕاهێنانیان پێكراوه بۆ یارمه‌تیدانت سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته‌ی كه هه‌ستی پێده‌كه‌یت و تووشت بووه.
لینكی زانیاریی زیاتر
ته‌ندروستییت (Your Health)
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه باس له گرنگی دۆزینه‌وه‌ی دكتۆرێك له ناوچه‌كه‌تدا ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه كه‌ی پێویسته بچیت بۆ نه‌خۆشخانه.
HIV'ئێچ.ئای.ڤی' - ڕاستیه‌كان له‌باره‌یه‌وه
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه HIV چیه و زانیارییت پێده‌دات ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه له سكۆتله‌ندا تاقیكردنه‌وه (فه‌حسكردن) بۆ ئه‌م ڤایرۆسه ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشبوون ده‌ده‌ن.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
