![]()
خوێندن و كاركردن
منداڵان
له به‌ریتانیا خوێندن (په‌روه‌رده) و قوتابخانه بۆ منداڵان به خۆڕاییه و به پێی یاسا هه‌موو منداڵێكی نێوان ته‌مه‌نی 5 ساڵان هه‌تا 16 ساڵ ده‌بێت ده‌وامی قوتابخانه بكه‌ن. هه‌موو منداڵانی په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران مافی خۆێندنیان به خۆڕایی هه‌یه و وه‌كو هه‌ر منداڵێكی تر به هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
خوێندن و كاركردن بۆ گه‌وره‌ساڵان
كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) زانیاری و ڕێنمایی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و نهێنی پارێز له بواری كار و پیشه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات. له‌وانه:
* ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی خوێندن، ڕاهێنان، كاركردن و هه‌روه‌ها كاری خۆبه‌خش (به بێ پاره).
* گفتوگۆی دووقۆڵی سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕێگانه‌ی له بواری كار و پیشه‌دا له به‌رده‌ستتدان و دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی كۆرسی به‌جێ و دروست.
* ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی دابینكردنی دارایی (پاره) بۆ كاروباری خوێندن و كرێی كۆرسه‌كان و كۆمه‌كی خوێندكاران.
* یارمه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌ڕان به دوای ئیشدا، له‌وانه ئاماده‌كردنی CV (زانیاری و مێژووی خوێندن و بڕوانامه‌كان و ئه‌زموونی ئیشكردن)، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ئیش، خۆئاماده‌كردن بۆ چاوپێكه‌وتنی (موقابه‌له‌ی) ئیش.
* یارمه‌تی سه‌باره‌ت به هاوبه‌رابه‌ركردن (ته‌عادولكردن) و داننان به بڕوانامه‌كانی (شه‌هاده‌كانی) وڵاتانی تر و ته‌ماشاكردنی داتاكانی NARIC (ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ زانیاریه‌كانی هاوبه‌رابه‌ركردن) و ته‌رجومه‌كردنی بڕوانامه‌كان و دیبلۆماكان.
بۆ دروستكردنی مه‌وعیدێك له‌گه‌ڵ ئۆفیسی ئێمه له گلاسكۆ یان ئه‌دنبره، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی خۆڕاییمان 0800 085 6087 په‌یوه‌ندییمان پێوه بكه. وه یاخود ده‌توانیت به بێ مه‌عید بچیت بۆ یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی ئامۆژگاریی ئێمه له بواری خوێندن و كاركردن له گلاسكۆ یان ئه‌دنبره:
دانیشتنی ئامۆژگاری
كه‌ی
له كوێ
ئه‌دنبره
پێنجشه‌ممه 13:00-16:00
Edinburgh Refugee Centre,St, Georges West, 58 Shandwick Place, Edinburgh.
گلاسكۆ
چوارشه‌ممه 10:00-13:00
14:00-16:00
Scottish Refugee Council
5 Cadogan Square
)به‌رامبه‌ر شه‌قامی Cadogan Street)
Glasgow
لینكی زانیاریی زیاتر
زانیاری ده‌رباره‌ی كۆلێجه‌كان و كۆرسه‌كانی زانكۆ كه له سكۆتله‌ندا هه‌ن.
ده‌زگای منداڵپارێز (Save the Children)
ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیاریی به‌سوودت ده‌رباره‌ی خوێندنی منداڵه‌كانت پێده‌دات.
خوێندن و خۆئاماده‌كردن بۆ كاركردن (Education and Preparation for Employment)
ئایا تۆ په‌ناخوازێكیت كه به دوای زانیاری‌دا ده‌رباره‌ی خوێندن و خۆئاماده‌كردن بۆ كاركردن ده‌گه‌ڕێیت؟ ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیاریی چڕوپڕی تێدایه و هه‌روه‌ها زانیاریی ده‌رباره‌ی بنكه و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌م بواره و، لینكی به‌سوود وسه‌رچاوه‌كانی خوێندنی تێدایه. كورته‌یه‌كی زانیاریه‌كان به 8 زمانی جیاواز نووسراوه.
كۆرسه‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ قسه‌كه‌رانی زمانه‌كانی تر (ESOL - English to Speakers of Other Languages)
ئه‌م ماڵپه‌ڕه لیستی ئه‌و ڕێكخراو، كۆلێج و ده‌زگا خۆبه‌خشانه‌ی تێدایه كه كڵاسه‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ قسه‌كه‌رانی زمانه‌كانی تر (English for Speakers of Other Languages-ESOL) دابین ده‌كه‌ن. ئه‌م لیسته ناوی زیاتر له 60 ڕێكخراوی تێدایه كه له ده‌ڤه‌ری گلاسكۆی مه‌زندا كڵاسه‌كانی زمانی ئینگلیزی دابین ده‌كه‌ن.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council) بكه.
