![]()
به‌ندكردن
داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانی كۆچبه‌ری له به‌ریتانیا، ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و به‌ندكردنی خه‌ڵكی به هۆی مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ریه‌وه هه‌یه. زۆر گرنگه كه نوێنه‌رێكی یاسایی (موحامی) بدۆزیته‌وه كه بتوانێت ئامۆژگاریی ڕاست و دروستت سه‌باره‌ت به گرتن و كه‌یسی په‌نابه‌ریه‌كه‌ت پێبدات.
Scottish Detainee Visitors (سكۆتیش دیتێینی یسیته‌رس)
Scottish Detainee Visitors- SDV(سه‌ردانیكه‌رانی گیراوانی سكۆتله‌ندی) ڕێكخراوێكی خێرخوازیی سه‌ربه‌خۆیه كه یارمه‌تی و پشتگیریی به‌سوودی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری (عاتیفی) بۆ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی به هۆی مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌رییه‌وه له سكۆتله‌ندا گیراون دابین ده‌كات، به تایبه‌تی له Dungavel Immigration Removal Centre (سه‌نته‌ری ناردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ریی ده‌نگه‌ڤێڵ). ئه‌ندامه خۆبه‌خشه‌كانی SDV (واته ئه‌وانه‌ی به خۆڕایی كار ده‌كه‌ن) هه‌فته‌ی دوو جار، له ئێوارانی ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌مماندا، سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌نگه‌ڤێڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر تۆ خۆت گیراویت، یان كه‌سێك ده‌ناسیت كه گیراوه و ئه‌م سه‌ردانه سوودی بۆی ده‌بێت، تكایه په‌یوه‌ندی به سكۆتیش دیتێینی ڤیسیته‌رس (Scottish Detainee Visitors) بكه به ئه‌دره‌سی ئیمێڵی coordinator@sdv.org.uk، یان له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0141 248 9799 له به‌یانیانی ڕۆژانی چوارشه‌ممان یان به درێژایی ڕۆژانی هه‌ینی.
لینكی زانیاریی زیاتر
ماڵپه‌ڕی'MultiKulti' بۆتی ڕوون ده‌كاته‌وه كه چ مافێكت ده‌بێت له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌ند بكرێیت (بگیرێیت).
یارمه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ری گیراون (ته‌نها به زمانی ئینگلیزییه)
Bail for Immigration Detainees - BID (كه‌فاله‌ت بۆ گیراوانی كۆچبه‌ری) ئامۆژگاری بۆ گیراوانی كۆچبه‌ری دابین ده‌كات ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی داكۆكیكردن (دیفاعكردن) له مه‌سه‌له‌ی گرتنه‌كه‌یان و داوای ئازادكردنیان.
ئێمه ناتوانین بۆتی مسۆگه‌ر بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی له ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه بۆیان ده‌چیت بۆ زمانی تۆ ته‌رجومه‌كراون. ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یان زانیاریی زیاترت ده‌وێت، تكایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 0800 085 6087 په‌یوه‌ندی بكه به كاونسڵی په‌نابه‌رانی سكۆتله‌ندا (Scottish Refugee Council - سكۆتیش ڕیفیوجی كاونسڵ) بكه.
